پەیامی کورد ... ڕاوێژكارێكی وەزارەتی تەندرووستی، هەموو ئەو لێدوانانە بە درۆ دەخاتەوە كە گوایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەی سندووقی شێرپەنجەی خەرج كردبێت و دەشڵێ، حكوومەتی هەرێم پارەشی لە سندووقەكەدا داناوە.
مۆفەق عەبدوڵڵا ، ڕاوێژكارێكی وەزارەتی تەندرووستی ڕاگەیاند: "هەموو ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەكەن كە گوایە پارەی سندووقی شێرپەنجە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە خەرج كراوە، لە ڕاستییەوە دوورن".
ڕاوێژكارەكەی وەزارەتی تەندرووستی ڕاشیدەگەینێت: "حكوومەتی هەرێم بۆ خۆی بڕی 10 ملیار دیناری خستووەتە سەر سندووقەكە وەك پاڵپشتییەك".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، رۆژانە پارە لە سندووقەكە خەرج دەكرێت و زیادیش دەكرێت، لە ئێستاشدا سندووقەكە زیاتر لە 117 ملیار دیناری تێدایە بۆ خزمەتكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە