پەیامی کورد... ناحیەی هەریر دەکرێتە قەزا
بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاردرا ناحیەی باسرمە و هەریر بکرێت بە قەزا.
پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر پرسی بە قەزاکردنی ناحیەی هەریر و باسرمە کۆبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی زۆرنەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیادرا سنووری ناحیەکانی هەریر و باسرمە بکرێتە قەزای هەریر و لە ئێستادا دەستکراوە بە رێکاری کارگێری و یاسایی پەیوەست بە کاروباری بەقەزاکردنەکە.
باسرمە یەکێکە لە ناحیەکانی هەرێم و دەکەوێتە سنووری قەزای شەقلاوە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 16 هەزار کەسە و لە ساڵی 2007 کراوەتە ناحیە و لە 54 گوند پێکهاتووە.
ناحیەی هەریریش بە هەمان شێوە دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 22 هەزار کەسە و رووبەرەکەی 560 کیلۆمەتر دوجایە و 99 گوند لە سنووری ئەو ناحیەیە بوونی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە