بەپەلە ... ئەرتەشی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش کردنی لە ئێران و سووریا کرد

بەپەلە ... ئەرتەشی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش کردنی لە ئێران و سووریا کرد

ئەرتەشی ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئێران و سووریا کرد کە هێرش دەکاتە سەریان .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کاردانەوەی ئەوان سەبارەت بە هێرشی مووشەکی لە خاڵی غەززەوە ، سنووری جۆگرافیایی نابێت و هەڕەشەی هەوڵی تووڵەسەندنەوەی لە سووریا و سوپای ئێران کرد هەروەها ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران و سووریا فەرمانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر خاکی ئیسرائیلی پێگەیشتووە .

یوناتان کۆنریکووس ، ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل ووتی : " ئێمە پەیوەندی ڕاستەخۆ نێوان غەززە و دیمەشقی شناساییمان کرد . ئێمە دەزانین کە ئەم فەرمانانە لە دیمشقەوە و بە دەستێوەردانی سوپای قودسی ئێران هەناردراوە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هەر جۆرە سناریۆیەک ئامادەیە . ئێمە ئامادی هێرشی هەوایی و زەوینیمان هەیە .

شەوی ڕابردوو سرویسی ئێستێخباراتی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٠ مووشەک لە لایەن خاڵی غەززەوە بەرەوە خاکی ئیسرائیل هەناردراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە