ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی پەیامێکی ئاراستەی عێراق کردووە

ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی پەیامێکی ئاراستەی عێراق کردووە

 

پەیامی کورد … ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی پەیامێکی ئاراستەی عێراق کردووە

 

 

باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبارەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە پەیامێکی یەکلاکەرەوە دەداتە حکوومەتی عێراق.

 

ماڵپەڕی (روسیایەلیەوم) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە پەیامەکەیدا، باڵوێزخانەی ئەمریکا نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خۆیانی لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی ناوچەی سەوزی بەغدا لەلایەنن حەشدی شەعبییەوە، نیشان داوە.

 

پەیامەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا دوای بڵاوبوونەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی بە شەقامەکانی بەغدا و ناوچەی سەوزی بەغدا هات، کە ئەو میلیشیایانە ئەو نمایشەیان وەک هەڕەشەیەک دژی حکوومەت لەبارەی دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی، نیشان دا.

 

بەپێی قسەی سەرچاوەکە، باڵاوێزخانەی ئەمریکا بە حکوومەتی عێراقی گوتبوو، ”ئەگەر ئێوە هەنگاو دژی حەشدی شەعبی نەنێن، ئێمە هەنگاو دەنێین“.

 

سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 26-5-2021، هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنباری لە باشووری بەغدا بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و کوشتنی چالاکوانان دەستگیر کرد.

 

دوای دەستگیرکردن قاسم موسڵیح، چەکدارانی میلیشیاکان بە چەکەوە لە شەقامەکانی بەغدا بە گشتی و ناوچەی سەوزی بەغدا بەتایبەت، بڵاو بوونەوە و ماڵی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانیان گەمارۆ دا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە