بەپەلە ... زەریف گەڕایەوە

بەپەلە ... زەریف گەڕایەوە

پەیامی کورد  ...  لە دوای دژایەتی کردن و ڕەت کردنەوەی دەست لە کار کشانەوەی ڕۆحانی ، موحەمەد جەواد زەریف لە مەراسیمی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان دا ئامادە بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک موحەمەد جەواد زەریف لە دوای نامەی رەت کردنەوەی سەرۆککۆمار لەگەڵ دەست لە کار کشانەوەکەی بەیانی ئەمڕۆ لە مەراسیمی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان دا ئامادە بوو .

ئەمڕۆ ٢٧ی فێبریوەری ٢٠١٩ ، لە دوای ئەوەی کە حەسەن ڕۆحانی لەگەڵ دەست لە کار کشانەوەکەی زەریف دژایەتی خۆی دەربڕی " : لە ماندووبوون و هەوڵە بێ ووچانەکان و تێکۆشانە ماندوونەناسانەکەی جەنابت لە دەورانی بەرپرسیاریەتی قورسی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ، لە دەوڵەتی یازدەهەم و دوازدەهەم دا سوپاسگوزاری دەکەم و لەو جێگایەی کە ئێوەم بە واتا و بە مانای ڕابەری " ئەمین ، گیانفیدا ، شۆجاع و بە هێز و پاک " و لە خەتی پێشەوە ڕاوەستان لە بەرامبەر فشارە هەمە لایەنەکانی ئەمریکا دەزانم ، وەرگرتن و پەسەند کردنی دەست لە کار کشانەوەی جەنابت بە پێچەوانەی مەسڵەحەتی ووڵات دەزانم و لەگەڵ ئەم شتەدا هاوڕا و موافق و ڕازی نیم .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە