پەیامی کورد ... بڕیارە كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كانی نێوان حکومەتی هەرێم و حكومه‌تی فیدراڵی و خستنەڕی چەند پێشنیازێک کۆببێتەوە.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره ١٦ی ئاساییی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بڵاوکردوەتەوە کە دو تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت دەکرێت.
٢١ی ئەم مانگە هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کرد بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره (١٦)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان.
بە گوێرەی بانگهێشتنامەکە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتی دەبێت لە ئاماده‌بونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی ٢٠٢٠ و پرسی نه‌وت.
تەوەری دوەمیش بریتی دەبێت لە خستنه‌ڕوى بیرۆكه‌ی گه‌لاوێژ عبید عپمان، په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (٢)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (٤٩)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە