پەیامی کورد ... پۆلیسی گەرمیان چوار كەسی بەتۆمەتی فرۆشتنی ماسی خراپ دەستگیركرد
لە ڕاگەیەنراوێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای دەكات: به‌هۆی فرۆشتنی ماسی خراپه‌وه، چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان له‌هه‌فته‌بازاڕی كه‌لار دەستگیركردنی چوار تۆمەتبارو ده‌ستبەسەرداگرتنی 100 كیلۆ ماسی خراپ بوو، كه بۆخواردن شیاو نه‌بووه و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری كه‌لار هێنرابوون، له‌هه‌فته‌بازاڕی كه‌لار تێكه‌ڵاوی ماسی ته‌ندروستیانكردبوو ده‌یان ویست ساغی بكەنەوە ڕاگەیاند.
پۆلیسی گه‌رمیان ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 368 هەر چوار تۆمه‌تبارەكە بەندكراون و سه‌رجه‌م ماسیه خراپوه‌كان ڕاده‌ستی لیژنه‌ی چاودێری قایمقامیه‌تی كه‌لار كرا، پاشان له‌لایه‌ن ئه‌ولیژنه‌یه‌وه له‌ناوبران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە