چوار تۆمەتبار لە گەرمیان دەستبەسەر کران

چوار تۆمەتبار لە گەرمیان دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... چوار تۆمەتبار لە گەرمیان دەستبەسەر کران

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند هێزەكانیان چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشیان بە سەر ٢٠٠ پارچە حەپی جۆری ترامادۆلدا گرت.

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: رۆژی26/10/2020 لە لایەن هێزەكانی بنكەی ئاسایشی مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا لە كاتی پشكنیندا دەست بگیرێت بە سەر(٢٠٠)پارچە حەپی جۆری(ترامادۆڵ)دا كە جۆرە حەپێكی هۆشبەرەو بە پێی یاسا بە بێ ڕەچەتەی پزیشكی تایبەت مامەڵەو بەكارهێنانی قەدەغە كراوە,هەروەها توانر ا(٤)چوار تۆمەتباریش كە لە خوارەوە ئاماژە بەناوەكانیان دراوە بە گومانی تێوەگلانیان بە مامەڵەكردن بەو حەپانەوە دەستگیربكرێن و ڕووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

 

ناوی تۆمەتبارەكان:-

1/ف س ك لە دایك بووی(1981)بەڕەگەز كورد دانیشتووی قەزای كەلار.

2/ا ر م لە دایك بووی(1967)بەڕەگەز كورد دانیشتووی قەزای كەلار.

3/ع ح ف لە دایك بووی(1984) بەڕەگەز كورد دانیشتووی قەزای كەلار.

4/ع خ ه لە دایك بووی(1976) بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووی بەغداد.

 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: هەر چوار تۆمەتبارەكە بە پێی ماددەی(14)ی هۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە