پەیامی کورد ... چوار تۆمەتبار لە هەولێر دەستبەسەر کران
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چوار لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی دوێنێ شەوی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دەستگیرکران.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چوار تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی دوێنێ شەوی گەڕەکی فەرمانبەران و بریندارکردنی دوو کەسی دیکە دەستگیکران و لە ئێستادا روبەڕوی یاسا کراونەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێکردن، کە بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە