له‌ دوكان ئۆتۆمبێلێك بە دڕۆن كرایه‌ ئامانج

له‌ دوكان ئۆتۆمبێلێك بە دڕۆن كرایه‌ ئامانج


پەیامی کورد... له‌ دوكان ئۆتۆمبێلێك بە دڕۆن كرایه‌ ئامانج

له‌سه‌ر رێگای دوكان_خه‌له‌كان ئۆتۆمبێلێك كرایه‌ ئامانج و قوربانی هه‌یه‌.

لە نزیک گوندی قەڵات له‌سه‌ر ڕێگای نێوان دوكان_خه‌له‌كان، له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی درۆنه‌وه‌ هیرشكرایه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری جیپ لاریدۆ.

سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی دوکان رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، دوو کەسی تێدابووە کە خەڵکی سوریا و هەڵەبجە بوون، بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەی دوکان چارەسەر وەردەگرن.

دوو ساڵ زیاتره‌، هێرشی فڕۆكه‌ی درۆنی توركیا له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا ده‌یان كه‌س شه‌هید و برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە