پەیامی کورد ... حاجی ئۆمەران: ٢٥ تەن سێو ڕەوانی ئێران کرایەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرای دەكات، بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنین زیاتر لە 25 تەن سێو ڕەوانەی وڵاتی ئێران كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێكەوتی (2021/1/13) هەڵساین بە گەڕانەوەی یەك بار لە سێوی ئێرانی بە بڕی (25) تەن و (40) كیلۆگرام بۆ وڵاتی ئێران.
ڕاشیگەیاندووە، لە لایەن بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی حاجی ئۆمەران پشكنینی بۆ ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنینیدا دەرنەچوو، چونكە هاوتانییە لەگەڵ ڕێنماییەكانی كەرەنتینەی كشتوكاڵی.
جەختیشی كردۆتەوە، لە لایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگا سێوەكە گەڕێنرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە