پەیامی کورد... ئۆکراینا: زیاتر لە ١٢ هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت، کە ژمارەی ئەو سەربازە ڕووسییانەی لە جەنگدا کوژراون زیاترە لە ١٢ هەزار سەرباز.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماری زیانەکانی سوپای ڕووسیای لە ١٤هەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئۆکراینا-ڕووسیای نوێ کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی ئەو سەربازە ڕووسییانەی لە جەنگدا کوژراون زیاترە لە ١٢ هەزار سەرباز.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ٤٩ فڕۆکە، ٨١ هەلیکۆپتەر، ٣١٧ تانک، هەزار و ٧٠ زرێپۆش، ١٢٠ تۆپهاوێژ، ٤٨٢ ئۆتۆمبێل، ٦٠ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێک شکێنرا کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە