کۆمپانیای پاشایەتی بەحرەین " طیران الخلیج " دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە خەتی فڕینی ڕاستەوخۆ بۆ تەل ئەڤیڤ لە ٣٠ ئەم مانگەوە دەست پێدەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئارم نیووز ئاژانسی فەرمی بەحرەین ڕایگەیاند کە فڕینگەلی ڕاستەوخۆ لە مەنامە وە بۆ تەل ئەڤیڤ بریتی لە دوو فڕین لە هەفتەدا دەبێت .
ئەم ئاژانسە هەواڵییە ڕایگەیاند واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی لیکتێگەیشتن و ڕاگەیاندنی دەست پێکردنەوەی خەتی ئاسمانی بەحرەین - تەل ئەڤیڤ لە دوای ڕاگەیاندنی دەست پێکردنی پەیوەندی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل و واژوو کردنی ڕێکەوتننامەگەلی سیاسی و تیجاری و ڕێکەوتننامەگەلی فڕینی مەدەنی ئەنجام دەدرێت کە لەم دواییانە لە نێوان هەر دوو لایەنەکە دا واژوو کراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە