پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می به بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌لی قازی بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌لی قازی، كوڕی شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد.
ئه‌مڕۆ 10/7/2022، مه‌سرور بارزان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كوڕه تاقانه‌كه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، عه‌لی قازی ناسراو به كوڕی ره‌ش، په‌یامێكی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد و تێیدا هاتووه، "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، کوڕی شەهید پێشەوا قازی محەمەدمان پێگەیشت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرو بارزانیدا هاتووه، "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەین و هاوخەمیانین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت".
شایانی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/7/2022، عه‌لی قازی له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە