١٣٠ منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون

١٣٠ منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون

پەیامی کورد... ١٣٠ منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نزیک بە ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکانی کوردستاندا زیاتر ٣٠٠ قوتابی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی ١٣٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

لە کۆی ئەو ١٣٠ کەسەی کە ناسنامەیان ئاشکرا کراوە، ٢٧ کەسیان کچ و ١٠٣ کەسیشیان کوڕ بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زیاترین ژمارەی منداڵانی ڕفێندراو لە شاری سنە تۆمارکراوە کە ١٧ حاڵەت بووە. لە شاری جوانڕۆ ١٥ حاڵەت و لە شاری سەقزیش ١٤ حاڵەت تۆمار کراوە.


جیاکردنەوەی ئاماری منداڵانی دەستبەسەرکراو و ڕفێندراو بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای سنە؛ ٦٤ منداڵ کە بریتییە لە ١٣ کچ و ٥١ کوڕ

سنە ١٧ کەس، سەقز ١٤ کەس، سەوڵاوا ١١ کەس، دێولان ١٠ کەس، مەریوان ٤ کەس، بیجاڕ ٣ کەس، کامێران ٣ کەس، قوروە ١ کەس و بانە ١ کەس.


پارێزگای ئورمیە؛ ٣٠ منداڵ کە بریتییە لە ٢ کچ و ٢٨ کوڕ

پیرانشار ٧ کەس، مەهاباد ۶ کەس، سەردەشت ۵ کەس، شنۆ ٤ کەس، نەغەدە ۳ کەس، بۆکان ٣ کەس، ئورمیە ۱ کەس و سایین‌قەڵا ١ کەس.


پارێزگای کرماشان ٢٤ منداڵ کە بریتییە لە ٨ کچ و ١٦ کوڕ

جوانڕۆ ١۵ کەس، پاوە ۵ کەس، ڕوانسەر ١ کەس، قەسری شیرین ١ کەس، سونقوڕ و کولیایی ١ کەس و شاباد ١ کەس.


پارێزگای ئیلام ١٢ منداڵ کە بریتییە لە ٤ کچ و ٨ کوڕ

ئابدانان ۶ کەس، ئیلام ٤ کەس، دەڕشار ١ کەس و دێهلۆڕان ١ کەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە