قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

پەیامی کورد … قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

 

بە بڕیاری ئێران، قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەى سنورى باشماخەوە بۆ ماوەى دوو هەفتەى دیکە درێژکرایەوە.

 

لە هەواڵێکدا ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاویکردەوە، بەبڕیاری جێگرى پارێزگارى کوردستان، بەمەبەستى رێگری کردن لەزیاتر بڵاوبونەوەو تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ لە مەرزى باشماخەوە.

 

لاى خۆیەوە، ئیسماعیل عەلی ئاغا، لە بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند: دوایین نوێکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ لەمڕۆ چۆتە بواری جێبەجێکردن و تا (21م5/2021 ) رێگە بەهاتوچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

ئاشکراشیکردووە، تەنیا رێگە بەو کەسانە دەدرێت كە هەڵگری ڤیزای نەخۆشین یاخود خوێندکارن لەیەکێک لەزانکۆکانی ئێران و خاوەن ئیقامە و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنانن رێگەپێدراو دەبن.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە