وەفدێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

وەفدێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پەیامی کورد    ...    بڕیارە دوای پشوەكانی جەژنی قوربان، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدڕاڵی كۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكان، سەردانی وەفدە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد، بەمەبەستی گفتوگۆكردن و گەیشتنە رێككەوتنە لەسەر ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسەكانی بوودجە و نەوت و ناوچە دابڕێنراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان.
چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبونەوەكەدا، هەردوو وەفدی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەسەر بەشێك لەو كێشانە بەتابەت پرسی بوودجە بۆ ساڵی 2020 بگەنە رێككەوتن.
سەردانەكەی وەفدی هەرێم لە چوارچێوەی ئەو لیژنە هونەرییانەدایە كە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغداد پێكیانهێناون بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە