وەزارەتی تەندرووستی لێدوانی هەندێک لایەن ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی لێدوانی هەندێک لایەن ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    ڕاوێژكارێكی وەزارەتی تەندرووستی، هەموو ئەو لێدوانانە بە درۆ دەخاتەوە كە گوایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەی سندووقی شێرپەنجەی خەرج كردبێت و دەشڵێ، حكوومەتی هەرێم پارەشی لە سندووقەكەدا داناوە.

مۆفەق عەبدوڵڵا ، ڕاوێژكارێكی وەزارەتی تەندرووستی ڕاگەیاند: "هەموو ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەكەن كە گوایە پارەی سندووقی شێرپەنجە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە خەرج كراوە، لە ڕاستییەوە دوورن".

ڕاوێژكارەكەی وەزارەتی تەندرووستی ڕاشیدەگەینێت: "حكوومەتی هەرێم بۆ خۆی بڕی 10 ملیار دیناری خستووەتە سەر سندووقەكە وەك پاڵپشتییەك".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، رۆژانە پارە لە سندووقەكە خەرج دەكرێت و زیادیش دەكرێت، لە ئێستاشدا سندووقەكە زیاتر لە 117 ملیار دیناری تێدایە بۆ خزمەتكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە