پەیامی کورد ... ٤٠٠ پڕۆژە لە لایەن دەستەی وەبەرهینانەوە ڕادەگەێندرێت .
بەڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕایگەیاند ، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ده‌وام ده‌كه‌ینه‌وه و ٤٠٠ پڕۆژه ڕاده‌گه‌ێنین و هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكیش ئاره‌زوو ده‌كات ده‌توانێ به‌پێی ئه‌و ئالیه‌ته‌ی ئاشكرای ده‌كه‌ین داواكاری پێشكه‌ش بكات كه پڕۆژه‌كانیش لە ١٣ سێكته‌ری جیاوازن.
سامان عاره‌ب، بەڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕایگەیاند : "بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌كوو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ست به ده‌وامی فه‌رمی خۆمان بكه‌ین، له‌سه‌ره‌تای ده‌وامیش ٤٠٠ پڕۆژه له ١٣ سێكته‌ری جیاواز ڕاده‌گه‌ێنین ، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكیش ئاره‌زوو ده‌كات ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكات.
به‌ڕێوەبه‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ووتیشی، "ئەگەر ده‌واممان ده‌ستی پێكرده‌وه له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئالیه‌تی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش سوودی زۆری بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و ده‌بێته ڕه‌خساندنی سه‌دان هه‌لی كار بۆ كرێكاران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە