پەیامی کورد … پەرلمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوانی دەڤەری گەرمیان و چەمچەماڵ بكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان،بڕیارە پەرلەمان دانیشتنی ژماره ٧ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌رۆى ئەمڕۆ چوارشەممە١٤ی نیسانی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە،گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى ١٦لهپهیڕهوی ناوخۆی په‌رله‌مان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى ١٦ له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان تەوەری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە