پەیامی کورد … پەرلمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کارەکەی دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە ٧١ ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی کوردستان-عێراق دەدات.
هاوکات، پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان-عێراق، دەنگی لەسەر دەدرێت.
تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کورسدتان دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە ٢٠ ساڵی١٩٩٨ی هەموارکراو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە