پەیامی کورد … پەرلمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان دابنیشێت، بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش خوێندنەوە بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسا دەكرێت و پێشنیازی چەند پەرلەمانتارێكیش دەخرێنەڕوو.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەشی بڵاوكردووەتەوە.
لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە هەشتی خولی بەهارەدا، كە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی نیسان بەڕێوەبچێت، هاتووە، “دهنگدان لهسهر پێشنیازهیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی مادهكانی (٩٠، ٩١، ٩٣،٩٦، ٩٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان”.
هەروەها بیرۆكەی ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر “زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە و ڕەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان”، دەخرێنەڕوو.
لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا، بڕیارە خوێندنهوهی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای “هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩، هەروەها خوێندنهوهی دووهم بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسای دیكەش دەكرێت.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە