پەیامی کورد...پۆڵەندا پاتریۆتی ئەڵمانی لەسەر سنورەكانی جێگیر دەكات
ماریۆز بلاسچاك وەزیری بەرگری پۆڵەندا ئاشكرایكرد، سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆتی ئەڵمانی لە خۆرهەڵاتی وڵاتەكەیان جێگیر دەكرێت.
بلاسچاك ئاماژەی بەوەكردوە، دوای ئەوەی مانگی رابردو موشەكێك لە خۆرهەڵاتی پۆڵەندا كەوتەخوارەوەو بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا، حكومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی پێشكەشكردنی سیستمی پاتریۆتی بۆ وارشۆ كردوە.
وەزیری بەرگری پۆڵەندا وتوشیەتی، سیستمەكان لەناوچەی لوبلینی خۆرهەڵاتی پۆڵەندا لەسەر سنوری ئۆكرانیا جێگیر دەكرێن.
جێی ئاماژەیە پێش مانگێك موشەكێك كە سەرچاوەكەی نەزانراو بو لە گوندێكی پۆڵەندا لەسەر سنوری ئۆكرانیا كەوتەخوارەوەو بەوهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە