بەپەلە ... دانپێدانانی پاپا فرانسیس بە دەستڕێژی جنسی لە دژی ڕاهیبەکانی کەنیسەی کاتۆلیکی ڕۆما

بەپەلە ... دانپێدانانی پاپا فرانسیس بە دەستڕێژی جنسی لە دژی ڕاهیبەکانی کەنیسەی کاتۆلیکی ڕۆما

پەیامی کورد  ...  فرانسیس ، پاپای ڕۆما دانی پێدانا کە کەنیسە سەبارەت بە ئازارگەلێک لەوانەش تەعەدای جنسی بە ژنانی ڕاهێبە لە لایەن بەڕێوبەرانی مەعبەدەکان و ڕۆحانییەکانی مەسێحی پلە باڵا ئاگادارە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ANSA ڕابەری کەنیسەی کاتۆلیکی ڕۆما ڕایگەیاند لەمبارەوە تەنانەت کەوتوونەتە دۆخێکەوە کە هەندێک لە ئەنجوومەنەکانی دینی کاتۆلیکی هەڵبوەشێننەوە .

پاپا فرانسیس هەروەها ڕایگەیاند بێنێدیکت ی ١٦ هەم پاپای پێشوو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم بابەتەی دەست پێکرد و ئێستا ئەو دەیەوێ ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بەردەوامی پی بدات .

ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان دانیپێدانا هەندێک لە ئەنجوومەنگەلی ژنان ی کاتۆلیک بووبوونە ئەسیر و بەردەی ئابووری و جێنسی دامەزرێنەرانی خۆیان .

جێگای ئاماژە پێدانە کە لەمدواییانە لە کەنیسەی کاتۆلیکی ڕۆما زۆر زیاتر لە پێسان لە سەر بابەتی وەکوو ئازاردانی منداڵ و هاوڕەگەز بازەکان لەم کەنیسەیەدا قسە و باس دەکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە