"گەشتی سلێمانی بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە"

"گەشتی سلێمانی بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە"

بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی، لە (١٠) مانگی ئایار، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ دوبەی دەستپێدەكاتەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی، راگەیاندووە، کە گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ دوبەی دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی فڵای دوبەی نێردراوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەفتانە دوو گەشت بۆ دوبەی دەكرێت.

جێی ئاماژەیە، (٢٩) ئەیلولی (٢٠١٧) بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق، سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی راگیرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە