پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان هۆشداری گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ته‌ندرووستی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت، پێشبینی ده‌كه‌ن له‌مانگی (ئاب/٨)ی ئه‌مساڵدا، رێژه‌ی تووشبوون به به‌كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات و ده‌شڵێت، "له هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی زیاتری كه‌رتی تایبه‌تدان و هه‌وڵده‌درێت نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان كه‌مبكرێنه‌وه و یه‌كبخرێن"
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرینگی په‌یوه‌ست به‌كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و كه‌رتی ته‌ندرووستی، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندرووستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر، پێشوازی له د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باح زێباری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و كێشه‌و گرفتیان سه‌باره‌ت به‌پێدانی ڤاكسین و شێوازی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان، گرانی نرخی نه‌شته‌رگه‌ری و تاقیگه‌و مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، كێشه‌ی گرانیی پشكنینی كۆرۆنا له‌خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكاخهنهكانی هه‌رێم، هۆكاری پێدانی ئه‌و پشكنینانه به‌كه‌رتی تایبه‌ت و پشكنین و چاودێریكردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچو له‌بازاڕه‌كانی كوردستاندا ئاراسته‌ی وه‌زیری ته‌ندرووستی كرد، كێشه‌ی سندووقی هاوكاری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ش یه‌كێك بو له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ووڵامی پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتوه و پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ژماره‌یه‌كی زۆرتر ڤاكسین بگاته هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌كه خێراتر بكرێت.
له‌باره‌ی گرانیی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش، وه‌زیری ته‌ندرووستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا له هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی زیاتری كه‌رتی تایبه‌تدان و هه‌وڵده‌درێت نرخه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌و یه‌كبخرێن.
له ووڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ری هاتنی شه‌پۆڵی سێیه‌می كۆرۆنا، وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت مانگی (ئاب/٨) ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی توشبون به‌كۆرۆنا زیاد ببێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێك كردوه".
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ئه‌و پڕۆژهیاساو پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به‌ڕێكخستنی زیاتری كه‌رتی ته‌ندرووستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كاریان له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ردوولاش جه‌ختیان لهوهكردوه كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌و كه‌م وكوڕییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندرووستی چاره‌سه‌ربكرێن و خزمه‌تگوزاریی زیاتری ته‌ندرووستی پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكرێت.


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە