مۆسیقاری بەناوبانگی کورد، کەیهان کەلهۆڕ خەڵاتی " ڕۆحی مرۆڤ "ی پێشکەش کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکان ، مۆسیقاری بەناوبانگی کورد ، کەیهان کەلهۆڕ بە هۆی تەمەنێک کاری هونەری مرۆڤ دۆستانەوە لە لایەن ناوەندی جیهانی ئایزاک ئەشتێڕن خەڵاتی " ڕۆحی مرۆڤ "ی پێشکەش کرا.
ئەم ڕێکخراوە سەبارەت بەم خەڵاتەی کەیهان کەلهۆڕ نووسی: ئەمساڵ براوەکانی خەڵاتی Isaac Stern Human Spirit Award ، کەیهان کەلهۆڕ و گرووپی کۆڕی فارمێرزنن . دوێنێ شەمە، ١ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە میانە ڕێوڕەسمێک لە شانگهای ئەمە خەڵاتە پێشکەش کرا.
ئەم خەڵاتە لە ساڵی ۲۰۱٦ بنیات نراوە و پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە زیاترین کاری مرۆڤانەیان لە ڕێگای مۆسیقاوە ئەنجام داوە.
ئایزاک ئەشترن ڤیۆلۆن ژەنێکی بەناوبانگی ئۆکراینی بوو کە لە ئەمریکا نیشتەجێ بوو.
هەروەها کێبەرکێی فێستیڤاڵی ئایزن ئەشترن یەکێکە لە قورسترین کێبەرکێیە مۆسیقاکانی جیهان کە لە ئاستی چایکۆفسکی و کووئین ئێلیزابێتە و ئەم کێبەرکێیەش لە ساڵی ۲۰۱٦وە دامەزراوە و خەڵاتی ڕۆحی مرۆڤ لە میانەی ئەم فێستیڤاڵە پێشکەش بە کەیهان کەلهۆڕ کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە