بارزانییه‌كان
مه‌لا مسته‌فا بارزانی له خانووه‌كه‌ی شاخی له حاجی ئۆمه‌ران. ئه‌و خانووه‌ی له ماوه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له شاخ وه‌ك باره‌گا به‌كاری ده‌هێنا. بونیاتێكی یه‌ك نهۆمی بوو. ژووره‌كانی فراوان بوون. ژووره فراوانه‌كان به ده‌رگا نێوبهندهكان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. ماڵه‌كه، له‌سه‌ر شوێنێكی گاشه به‌رداوی به به‌ردی سه‌خت دامه‌زرابوو. له لوتكه‌ی شاخه‌كه. له ناوچه‌كه شاخی له‌و شاخه به‌رزتریش هه‌بوو.
ئه‌شكه‌وتێك له ژێره‌وه‌ی ماڵه‌كه هه‌یه. له‌كاتی بۆردوومانه‌كاندا وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك به‌كارهێنراوه. له ده‌روازه مه‌تر و نیویهكهوه ده‌چیته نێو ئه‌شكه‌وته‌كه. تیژییه 80 پلهییهكهی شایانی باسه. به‌و لێژیه ده‌چیته خواره‌وه. نزیكه‌ی 4-5 مه‌ترێك داده‌به‌زیت. هه‌روه‌ك چوونه نێو چاڵێك شۆر ده‌بیته‌وه نێوی. دووای دابه‌زینه‌كه به پێچێكی سووك له نێو راره‌وه‌كه نزیكه‌ی سه‌د مه‌ترێك ده‌چیته پێش. له راست و چه‌پی راره‌وه‌كه ژووری فراوان هه‌ن. له‌كۆتایی ئه‌و رووبه‌ره رێگاكه دابه‌شی سێ ده‌بێت. له هه‌ر سێ رێگاش نزیكه‌ی سه‌د مه‌ترێك به‌ره‌و پێش ده‌چیت. له هه‌ر سێ رێگاشه‌وه ده‌بینین كه ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه به‌ره‌و ته‌لان ده‌كرێته‌وه. له هه‌ر سێ ده‌رچه‌دا ئه‌گه‌ر به ئاگادارییه‌وه ههڵبگهرێی دووباره ده‌چییه‌وه نێو ماڵه‌كه.
بێگومان ئه‌شكه‌وته‌كه زۆر تاریكه. له هه‌مان كاتدا ته‌نگه. به خۆ چه‌ماندنه‌وه ده‌رۆیت، به چراوه ده‌توانی به‌ره‌وپێش بچیت. له گهرووێكی ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه بۆ گهروویێكی تر بیست خولهك ده‌رۆیت.
له حاجی ئۆمه‌ران، له گوند، چه‌ند ماڵی تریش هه‌ن كه وه‌ك باره‌گا به‌كارده‌هێنران كه پێیان ده‌گوترێت "شۆرش". له حاجی ئۆمه‌ران ماڵێكی تریش هه‌یه كه مه‌سعود بارزانی وه‌ك باره‌گا به‌كاری هێناوه. له‌لای حاجی ئۆمه‌ران له گه‌ڵاڵه‌ش چه‌ند ماڵ هه‌ن كه مه‌لا مسته‌فا بارزانی به هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاری هێناون. حاجی ئۆمه‌ران، له‌دووای چۆمان له سنوور، له‌سه‌ر سنووری عێراق – ئێرانه. گه‌ڵاڵه‌ش له‌نێوان حاجی ئۆمه‌ران و چۆمانه.
كاتێك به‌نێو ئه‌و ماڵانه و ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌گه‌ڕێت، به‌نێو بارزان، ئامێدی، چۆمان و ئاكرێدا ده‌گه‌ڕێت زۆر پرسیار به مێشكی مرۆڤدا دێت: مه‌لا مسته‌فا بارزانی (1903 – 1979) ئه‌گه‌ر له ئیستانبوڵ وه‌یا به‌غدا له قوتابخانه و ئه‌كادیمیا سه‌ربازییه‌كان په‌روه‌رده بكرابا ئایا هزری خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كوردی ده‌بوو؟
ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا بارزانی له ئیستانبوڵ وه‌یا به‌غدا له قوتابخانه و ئه‌كادیمیای سه‌ربازی په‌روه‌رده‌ی بووبا، بووبا به ملازم، ملازمی یه‌كه‌م، نه‌قیب، رائد، مقدم، عقيد، عميد و ليوا ئايا ده‌گه‌یشت به هزری رزگاریخوازی گه‌لی كورد؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه به بۆچوونی من بێگومان "نه‌خێر".
بێگومان زۆر گرنگه كه بزانرێت له‌كوێ په‌روه‌رده بووه. دیاریكار و رێ نیشانده‌ره. با بڵێین كوردێك له ئیستانبوڵ له ساڵانی 1910ه‌كاندا، یا له به‌غدا له ساڵانی 1920ه‌كاندا په‌روه‌رده بووبێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌هاكانی ده‌وڵه‌تدا په‌روه‌رده ده‌بێت. له‌نێو سیسته‌می ئه‌و به‌هایانه‌دا بێگومان شوێنێك نییه بۆ هیچ به‌هایه‌كی كوردی و كوردستانی. مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌نێو خانه‌واده‌ی خۆی، ده‌وروبه‌ری عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆی، له‌نێو به‌ها كوردستانییه‌كاندا په‌روه‌رده بووه. پێشمه‌رگه‌یه‌كه كه له‌نێو گه‌لی كورد، حه‌سره‌ته‌كانی گه‌لی كورد، به بینین، بیستن و تێگه‌یشتن له چاوهروانییهكانی كورد په‌روه‌رده بووه. له‌نێو ناخی پراكتیكی گه‌لی كورد په‌روه‌رده بووه، ژهنهرالێكه كه له تۆوه گه‌وره بووه. ده‌بێت ئه‌وه دیاری بكرێت كه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگه بۆ دۆزی كورد – كوردستان.
ساڵانی 1920ه‌كان... له سه‌رده‌می كۆمه‌له‌ی گه‌لان.... دابه‌شكردن، پارچه كردن و به‌شبه‌ش كردنی كورد و كوردستان و ده‌ستكردن به پرۆگرامی تواندنه‌وه‌ی كورد به‌شێوازێكی چڕ و به‌ربڵاو.... له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تواندنه‌وه‌یه گشت رێكارێك ده‌گرنه به‌ر.... ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌ڵمه‌تی به تورك كردن له توركیا، به عه‌ره‌ب كردن له عێراق، به عه‌ره‌ب كردن له سوریا و به فارس كردن له ئێران، له قه‌فقازیا، بۆ به ئازه‌ری كردن، به رووس كردن هه‌وڵیكی زۆر چڕیاندا" ئه‌وه زۆر چاك دیاره كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر به هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵیانده‌دا. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا مانه‌وه وه‌كو كورد، به كورد و كوردستانی مانه‌وه، په‌روه‌رده بوون به به‌ها كوردی و كوردستانییه‌كان، په‌روه‌رده بوون له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌هایانه بێگومان زۆر گرنگه.
كاتێك سه‌یری ساڵانی 1920ه‌كان ده‌كه‌ین ده‌بێت سه‌یری خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بكه‌ین كه له ده‌وروبه‌ری شێخ محمودی به‌رزنجی كۆبووبوونه‌وه. ئاشكرایه كه ئه‌و خه‌باته كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورده‌كان زۆر بوو.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییان سه‌یركردنی بهدرخانییهكانیش سوودبه‌خشه. ئه‌و به‌درخانییانه‌ی له قوتابخانه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌روه‌رده بوون ئه‌مرۆ ناویشیان نازانرێت. نازناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌شێكیان چناره به‌ڵام ئه‌وان گهڵایهكیشیان لێ نه‌ماوه. ئه‌وان له سه‌رده‌می په‌روه‌رده به ته‌واوی له كوردایه‌تی دابڕاون، هه‌وڵیان داوه تا زمانی توركی، كلتووری توركی له كوردستان ئاكتیف بێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌میر عالی به‌درخان و و منداڵه‌كانی ره‌وشه‌كه به‌و جۆره نه‌بوو. سوره‌یا به‌درخان، كامیران عالی به‌درخان، جه‌لاده‌ت به‌درخان له قوتابخانه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌روه‌رده نه‌كراون. ده‌گوترێت مامۆستای سینه‌م به‌درخان، سوره‌ییا، كامیران و جه‌لاده‌ت حاجی قادری كۆیی (1817 – 1897) بووه. ئه‌و ره‌وشه زۆر شت روون ده‌كاته‌وه. له نزیكه‌وه دیاره كه حاجی قادری كۆیی شاعیر دووای ئه‌حمه‌دی خانی بیركه‌ره‌وه و كارایه‌كی كورد بووه.
دیاره كه كامیران عالی به‌درخان و جه‌لاده‌ت به‌درخان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زمانی كوردی و كلتووری كوردی بووه. ئه‌میر عالی به‌درخانیش له خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورددا كه‌سێكی زۆر گرنگه. حاجی قادری كۆیی و ئه‌میر عالی به‌درخانیش له 1898دا راستییه‌كی روونه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان به‌سه‌ر رۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه هه‌بووه.
له به‌رواره‌كانی 7-8ی حوزه‌یرانی 2014دا، له زانكۆی بۆغازئیچی ئیستانبوڵ، له هۆڵی كۆنفرانسی ئیبراهیم بۆدور، كۆنفرانسی دووه‌می هه‌وڵه‌كانی كوردستانی وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی به‌سترا. له زانكۆی ئارتوكلووهوه مامۆستای زانستی مرۆڤناسی پرۆفیسۆر د. هشیار ئۆزسۆی، له‌و كۆنفرانسه‌ی كورددا ئاگادارییه‌كی له‌ژێر ناونیشانی "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مردنه‌كان: وه‌ك خه‌باتی دژه ده‌سه‌ڵاتداری دیالێكتیكی ژیان – مه‌رگ له كوردستان" پێشكه‌ش كرد. له‌و ئاگادارییه‌دا باس له "په‌یوه‌ندی نێوان ناسنامه، مه‌رگ، ده‌سه‌ڵات" ده‌كرا. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرایه‌وه كه ده‌بێت خاوه‌ندارێتی له لاشه‌ی مردوو و گۆڕه‌كه‌ی بكرێت" ئه‌وه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بوون به نه‌ته‌وه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌ڕان به دووای گۆری حاجی قادری كۆیی و دۆزینه‌وه‌ی زۆر گرنگه .
نووسینەکانیتری نووسەر : ئەیلوولی 2020 کوردان و کوردستان
ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە