بارزانییەکان - بەشی سێیه م
رۆیشتنه درێژه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و پێشمه‌رگه 1947
1947 بۆ كورد ساڵێكی زۆر قورس و ناخۆش بوو. یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ئێران كشایه‌وه، سوپای ئێران كوردستان و ئازه‌ربایجانی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی. زۆر به چڕی هێرشیان كرده سه‌ر به‌رێوه‌به‌رانی كۆماری كوردی له مهاباد و قه‌تڵوعامیان كردن. قازی محه‌مه‌دی سه‌رۆك كۆمار و سه‌ركرده‌كانی تری كۆمار له گۆره‌پانی چوارچرا له مهاباد له‌سێداره دران. (30ی ئاداری 1947) ئاشكرایه كه كۆماره‌كه به‌ر له ساڵێك له هه‌مان گۆره‌پان راگه‌یه‌ندرابوو.
فشاریان ده‌خرایه سه‌ر تا هێزی به‌رگری كۆمار، سوپای پێشمه‌رگه ئێران جێ بهێڵێت. هێزی پێشمه‌رگه به شه‌ڕكردنه‌وه ده‌كشێنه‌وه و ده‌په‌رنه‌وه باشوری كوردستان. شێخ احمدی بارزان كه خه‌ریكی په‌رینه‌وه به‌ره‌و باشور بوو له‌گه‌ڵ هاورێكانی له سنوور ده‌ستگێر ده‌كرێت و ده‌خرێنه زیندانه‌وه.
فرۆكه ئینگلیزییه‌كان، ئه‌و شوێناناه‌ی پێشمه‌رگه هه‌وڵی ده‌دات بۆیان بچێت، پێشمه‌رگه و درێژایی سنووری بۆردومان ده‌كرد. ئه‌و بۆردوومانانه‌ی له ئاداری 1947 ئه‌نجام دران رۆژ دووای رۆژ زیاتر ده‌بوون. به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه پێشمه‌رگه له باشوری كوردستان جێگای نابێته‌وه. ئا له‌و كه‌شه‌دا مه‌لا مسته‌فا بارزانی و سه‌ركرده‌كانی تری پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆژه‌یه‌كیان هێنا به‌ر باس بۆ چوونه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. له رێی گه‌وه‌ڕه‌وه ده‌په‌رنه‌وه ئیران، له‌وێوه له رووباری ئاراس ده‌په‌رنه‌وه و به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌گه‌ن... له‌و ماوه‌یه‌دا سوپای تورك و سوپای ئیران ده‌ستیان كرد به پلان بۆ گه‌مارۆ دانی پێشمه‌رگه له شوێنێكی گونجاو و له‌ناوبردنیان.
نزیكه‌ی 560 پێشمه‌رگه هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌جوڵانه‌وه. له كه‌شێكی ئاوا پر ئاژاوه‌دا مه‌لا مسته‌فا بارزانی ئاوای به پێشمه‌رگه‌كان ده‌گووت "ئێمه به‌ره‌و نادیاری ده‌چین، ره‌نگه له برسا بمرین، ره‌نگه له سه‌رما ره‌ق بینه‌وه، ره‌نگه ئه‌و بۆردوومانه نه‌براوانه ئێمه له‌ناوببه‌ن.... خاوه‌نی هیچ شتێك نین. تاكه شتێك كه خاوه‌نین ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵمانگرتووه. ئێشمه‌رگه چی له جانتاكه‌ی پشتی و كیسه‌كه‌یدا هه‌یه تاكه شتێكه كه خاوه‌نین... مه‌لا مسته‌فا له ئاخاوتنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ده‌خوازێت ده‌توانێت له من جیابێته‌وه و بگه‌رێته‌وه لای ماڵ، خێزان و منداڵه‌كانی" ئه‌وه به گله‌یی كردن و شكات له پێشمه‌رگه ناڵێت، به‌ڵكو به سوپاس كردن و ستایشی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له مه‌لا مسته‌فا بارزانی جیا نابێته‌وه. گشتیان له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌جوڵێنه‌وه.
سه‌ره‌رای گه‌مارۆ و پلانه‌كانی له‌ناوبردن، پێشمه‌رگه به گه‌وه‌ردا ره‌ت ده‌بێت و ده‌گاته ئێران. په‌رینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له گه‌وه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی مه‌زنه. له‌و په‌رینه‌وه‌یه‌دا رێ نیشانده‌ره‌كه‌ی گه‌وه‌ر رۆلێكی ئه‌رێنی هه‌یه.
په‌رت بوونی پێشمه‌رگه له ئێران به‌نێو عه‌شیره‌ته‌كانی شكاك و جه‌لالییه‌كان، رێگای له سوپای ئیران گرتووه كه ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه رێك بخات.. ئه‌و ئابلوقه‌یه‌ی سوپای ئیران له ماكۆ به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌نجامیدا پێشمه‌رگه به شه‌ڕكردن تێكیشكاند. ئاغای كوردیش هه‌بوون كه له‌گه‌ڵ ئیران هه‌ماهه‌نگییان ده‌كرد و هه‌وڵی خستن و رێگه‌گرتن به بارزانی‌یان ده‌دا. بارزانی ئه‌و ره‌وشه‌ی به پشت به‌ستن به رابه‌رانێك تێپه‌راند كه به كورد بوونیانه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
رێگای دووری بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی له 16ی نیسان ده‌ستی پێكرد و تا 18ی حوزێران 62 رۆژی خایاند. له‌نێو عه‌شیره‌ته‌كان پێشمه‌رگانێك كه به‌نێو ماڵه‌كاندا بڵاوه‌یان كرد بوو، به یه‌ك ئاماژه‌ی بارزانی دووباره كۆبوونه‌ته‌وه و درێژه‌یان به رێگا داوه. به‌ده‌ر له پێكدادانه‌كان، له‌كاتی بڵاوه كردن و كۆبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له ژماره‌كه كه‌می نه‌كردووه.
گشت ئه‌وانه بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌كی پێشمه‌رگه كه له‌نێو گه‌لی كورد، له‌نێو حه‌سره‌ت و چاوه‌روانییه‌كانی گه‌لی كورد به به‌ها كوردی و كوردستانییه‌كان شت گه‌لێكن كه ده‌كرێت تیایدا بژیت و به‌سه‌ری بێت.
ده‌بێت خانووه باره‌گاكان بكرێن به مۆزه‌خانه
ئه‌و ماڵانه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له سه‌رده‌می خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد له حاجی ئۆمه‌ران، گه‌ڵاڵه و شوێنه‌كانی تر وه‌ك باره‌گا به‌كاری هێناوه له ئێستادا خێزانی تیادا ده‌ژیت. گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بۆ شوێنی تر و كردنه مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و ماڵانه زۆر سوودبه‌خش ده‌بێت. خانووێكیش هه‌یه كه مه‌سعود بارزانی وه‌ك باره‌گا به‌كاریهێناوه. ئه‌و خانووه‌ش پێویسته بكرێت به مۆزه‌خانه. كه‌لوپه‌له كۆنه‌كانی نێو ماڵه‌كه پێویسته پارێزگاری‌یان ێ بكرێت. كه‌لوپه‌لی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش كه به‌شداری خه‌بات بوونه پێویسته له‌و مۆزه‌خانانه نیشان بدرێن. وا بۆی ده‌چم كه وه‌قفی بارزانی له هه‌ولێر ئه‌و بابه‌ته ده‌كاته‌وه.
بارزان ناوچه‌یه‌كه كه چه‌ندین جار سووتێنراوه و رووخێنراوه، گوندی بارزان چه‌ندین جار رووخێنراوه و سوتێنراوه. به بۆردوومان له گوندی بارزان یه‌ك به‌ردیان له‌سه‌ر به‌ردێكی تر نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌و ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی تیایدا له‌دایك بووه و گه‌وره بووه هیچ شوێنه‌وارێكی لێ نه‌ماوه‌ته‌وه. شوێنی خانووه‌كه به نزیكه‌یی ده‌ستنیشان ده‌كرێت. ره‌نگه هیش شوێنه‌وارێك له كه‌لوپه‌لی نێو ماڵه‌كه‌ش نه‌مابێت له سه‌رده‌می بۆردوومان و سووتاندن و رووخاندن، دروست كردنه‌وه‌ی نموونه‌ی خانووه‌كه و دانانی له شوێنی په‌یوه‌ندیدار گرنگه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سووتێنراوه و رووخێنراوه بارزان دووباره یه‌كپارچه سه‌وزاییه. له ناوچه‌ی بارزان شاخه‌كان به داری به‌روو داپۆشراون. بینینی دارستانی به‌روو له كوردستان له گشت شوێنێك مومكینه. له ریپۆرتاژێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی رۆژئاوایی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌ڵێت: "به‌روو دارێكه كه پێناسه‌ی كوردستان ده‌كات. تا داری به‌روو بژیت كورد و كوردستان ده‌ژیت.... هه‌ر كاتێك به‌رووه‌كان ده‌ستیان به وشك بوون كرد ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كورد و كوردستان..." شاره‌زاكانی بوواری دارستان ده‌ڵێن كه به‌رووه‌كان هه‌زار ساڵ و له هه‌ندێك شوێن هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ ده‌ژین. سووتاندنی دارستانه‌كان رێگر نین له دووباره ژیانه‌وه‌ی به‌رووه‌كان. به‌ڵام سووتاندنیان به چه‌كی كیمیاوی واده‌كات كه به‌رووه‌كان له ره‌گه‌وه وشك ببنه‌وه.
گوندی بارزان دووباره بونیات نراوه‌ته‌وه. خانووی یه‌ك قات، دوو قات، باخچه‌دار و گوڵداری تێدایه. كۆڵانه‌كان به ده‌نگی منداڵ، باخچه‌كانیش به ده‌نگی چۆله‌كه پڕن. كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو و ژیانێكی بازرگانی هه‌یه. له شاخه‌كانی نێوان بارزان و ئامێدی بزنه چیاییه‌كان داده‌به‌زنه نێو گوند و رێگاكان. هه‌ر وه‌ك سوید... بزنه چیاییه‌كان له شاخه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ریلا كورده‌كان ده‌سورێنه‌وه. له ناوچه‌ی بارزان، داره‌كان نابڕدرێنه‌وه، ئاژه‌ڵه‌كان ناكوژرێن. گه‌لی كورد به خواستی خۆی پابه‌ندی ئه‌و یاسایانه‌یه كه شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی دایرشتوون. پاركی سروشتی هه‌ڵگورد – سه‌كران كه له چۆمان هه‌وڵی دروست كردنی ده‌درێت، كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت به‌سه‌ر پاراستنی بوونی ئاژه‌ڵی كێوی و گیاكان له كوردستان.
نووسینەکانیتری نووسەر :بارزانییەکان - بەشی دووهەم
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە