نەوەیەکی تازەی کورد دروستدەبێت کە چەواشە نابێت بە هەڵیت و پەڵیتی 'برایەتیی گەلان'
ئیدی کورد بوون شوورەیی نییە
لەوانەیە ئەم سەردێڕە بۆ ئەو نەوە تازەپێگەیشتووانەی سڵ ناکەنەوە لەوەی خاوەندارێتیی ناسنامەی نەتەوەییان بکەن نامۆ بێت، بەڵام پێشتر وابوو...
کورد بوون شوورەیی بوو، هەم زۆریش شوورەیی بوو..
دواکەوتوویی و کۆنەپەرستی بوو، کورد بوون..
بەو کوردانەی خاوەندارێتیی ناسنامەی خۆیانیان دەکرد دەیانگوت؛ کۆنەپەرست، دەرەبەگ و کوردپەرست.
بەڵێ ئەم مۆدێلەی ئامادەکردبوو بە گشتی کوردانی لە کورد بوون دادەماڵی.
بۆ ئەم مەبەستەش ئەکادیمیسیەنەکان، بیرمەندەکان، نووسەرەکان و رۆژنامەنووسەکان خرانە سەر ئەرک...
ئەوان وایان فێری کوردەکان دەکرد و پێیاندەگوتن کورد نەبن بەڵکو ''پێشکەوتووخواز'' بن. هەروەها پێیاندەگوتن کە پێویستە چەپ و گەلخواز بن.
ئەوەی هەڵسەنگاندنی باشی بۆ کورد بکردایە راستەوخۆ دووریان دەخستەوە.
لەبری خوێندنەوەی مێژووی کورد، فەلسەفەی سۆشیالیستیان پێ دەخوێندن. هەروەها دژی هەریەک لە شێخ سەعید، سەید رەزا، قازی محەمەد و مستەفا بارزانی دەوەستانەوە. چونکە بەگوێرەی وان، ئەوانە نەریتخواز و دواکەوتوو بوون.
لەبری بەرگری کردن لەمانە دەبوو ببن بە لێنین، ستالین، ماهۆ تەنانەت ببن بەمامۆستا ئەنوەر کە خەڵکی لە برسا دەکوشت.
جا هەروەکو ئوستادەکەیان لینین دەفەرمووێ کەمال ئەتاتورکی ''دواکەوتوو'' دەبوو خاوەندارێتی بکرێت.
قسەکردن بە زمانی کوردی هیچ کاتێک بەهرە نەبوو.
چونکە زمانی کوردی زمانێکی ئەکادیمی و سیاسی نەبوو؟
گوتتان شیعر بە زمانی کوردی؟
نەخێر شتی وەها نییە
پێویست ناکات یادی مەلای جزیرێ بکرێتەوە، ئەسڵەن ئەو مەلایەک بووە.
هەموو ئەو ئەکادیمیسیەن و پرۆفیسۆر و رووناکبیرانەی ئەرکەکەیان پێدەدرا، بە سەرکەوتوویی بەجێیان دەهێنا.
یەکێک لەوانە بەناوی یاڵچن کوچوک ماوەیەک لەمەوبەر شەکرێکی شکاند و گوتی:"ئێمە لە 1970کاندا هەستمان بە ئەمریکا کرد لەوەی پلانێکی بۆ کورد هەیە. ئەم پلانانە دەگەڕێتەوە بۆ ئاغاکان و شێخەکانیان کە مەبەست لێی سەرکردەکانی وەکو بارزانی بوو . گوتی؛ ئێمە ویستمان ئاستەنگ بخەینە بەردەم ئەمە. پێش لە کوردان بگرین لەوەی نەڕۆنە لای بارزانی. هەتا بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بارزانی پێوستمان بە کوردەکانی خۆمان بوو.
هەروەک یاڵچن کوچک باسی لێوە دەکات، ئەوان بۆ ئەوەی کوردان لە کوردایەتی دابڕێنن توانا و وزەیەکی زۆریان سەرف دەکرد. هەرچەندە لەم دواییەدا خەڵک ئیدی بڕوای پێیان نەماوە بەڵام یارییەکەی ئەوان هەر بەردەوامە.
بەجۆرێک ئیدی کورد بوون شوورەیی نییە، بەڵام هێشتا هێرشکردنە سەر بارزانی بەردەوامە. بەپێی ئەو پرۆسە و قۆناخەی یاڵچن کوچوک بارزانی نەوەی ئەمپریازلیزمە و سیخوڕی ئیسرائیلە.
لەبەر ئەوەی ئێستا ئەمریکا کوردەکان دەپارێزێت، ئیدی کەس ناکەوێتە ئەو یارییە کە بارزانی بە مەترسی ناو دەبات، بەتایبەتی بەهۆی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵیدا هەیەتی. بەڵام لەولاشەوە بەردەوامن لە داواکاری هەماهەنگیکردنی بارزانی لەگەڵ تورکیادا.
بەڵام خەوشی تێدا نیە. ئیدی کەس بە ئەوان بڕوان ناکات.
هەموو ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم کورد بون، بە کوردی قسەکردن و مێژووی کورد و خاوەندارێتی بەهاکان هەیە، دانە دانەی وا خاپوور دەبێت.
ئایا ئێمە ئەم پرۆسەیەمان دروستکرد؟
نەخێر..!
هەر لە قەدپاڵمانەوە؛
تورکیا کە بەرامبەر پێشکەوتنەکانی باشوور و باشووری رۆژئاوا کوردستان بێ چارەیە و سیاسەتی ئەنتی کورد دەکات و بەوەشەوە ناوەستێ کە مافەکانی کورد دەخاتە ژێر پێ. تورکیا کە خاکی پارچەکانی دیکەی کوردستان داگیردەکات، بەهۆی ئاراستەکردنی کۆمەڵگە لە دژی کوردەکان بۆ چەسپاندنی زیاتری ئەو تێگەیشتنەی کە هێرشدەکاتە سەر زمانی کوردی و گوێگرتن لە میوزیکی کوردی و ئەوانەی لە زەمینەی یاساییدا سیاسەت دەکەن، بەڵام لە ئەنجامی ئەم گوشارانەدا کوردەکان پەیتا پەیتا خۆیان دەدۆزنەوە.
ئەو قۆناغەی لە دۆغو پەرینچەک و یاڵچن کوچوک دەستیپێکرد، لەبەرامبەر ئەو تورکیایەی کە تێیدا رۆژانە سیاسەتی کورد گەورەتر دەبێت، بێ چارە ماوەتەوە و پەلەقاژەی مەرگیەتی.
کۆماری تورکیا کە لەسەر بنەمای قەڵاچۆکردنی کوردان دامەزراوە، گوشارەکانی بۆ سەر کورد بەردەوامە.
دۆغو پەرینچەک و یاڵچن کوچوک کە بۆ ئەوەی بەم پەلەقاژەیە رابگەن چەند وانەیەک دەخوێنن، بەهۆی ئەم وانانەوە رەشەکوژیی دەنیز پۆیراز بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبەن و بەردەوامن لەوەی تورکیا بکەنە کەرەستەی رووداوگەلێکی وەها. بەڵام ئەمجارە سەرکەوتوو نابن.
چونکە کوردەکان ئیدی بەخۆهاتوونەتەوە
دەی زیاتر و زیاتر لێمان بدەن هەتاوەکو بزانین ئێمە تورک نین و براش نین کە ئێوە ساڵانێکە بانگەشە بۆ شتێکی وەها دەکەن.
دەی کەمێک زیاتر لێمان بدەن هەتاوەکو دۆستانی رۆژئاواتان، ئەوانەی ساڵانێکە پشتیوانیتان دەکەن بینن ئێوە کێن...
بەڵێ، لە بەرامبەر ئەم پێشاتانە نەوەیەکی تازەی کورد کە خۆپەرست و رێکخراو نییە و کێشەی لەگەڵ قسەکردن بە زمانی کوردی و بەها کوردییەکان نییە و چەواشە نابێت بە هەڵیت و پەڵیتی 'برایەتیی گەلان' دروستیش بوو. جا ئەمانە دیزاینی کوردستان دەکەن. با هیچ کەسێک گومانی لەمەدا نەبێت.
کوردەکان لە قۆناغێکی نوێدا دەژین بەڵام؛
لەو قۆناغەی کە پێیگەیشتووین ئیدی کوردبوون شوورەیی نییە. بەڵام ستراتیجییەتی هێرشکردنە سەر بارزانی و لەڕێی بارزانییەوە هەوڵی بەیەکدادانی کوردان بەردەوامە.
ئەوە دەبینرێت کە دێوەزمەی ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیزم لەسەر کورد رۆژ لە دوای رۆژ زیات بڵاودەبێتەوە، ئەم دۆخە تەنیا لە تورکیا نییە، بەڵکو لە عێراق، سووریاش هەمان دۆخ هەیە.
لەوانەیە کوردەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەرامبەر ئەو ستەمەی لێیان کراوە یەکدەست و یەکگرتووانە دژوەستانەوەیان نەبووبێت. بەڵام دەبینرێت کە ئیدی نەوەی تازەی گەلی کورد نایەوێ ببێتە بەشێک لە یارییەکان، بەڵکو 'خەبات دەکات بۆ ئەوەی ببێت تاکێک لەو جیهانەی وا بناغە دەکرێت'.
رۆژهات ئامەدی
٢٠/٦/٢٠٢١
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە