ئازادکردنی فڕۆکەوانێکی سووری دوای ٤٣ ساڵ زیندانی بەبێ دادگایی کردن

پەیامی کورد   ...   ئازادکردنی فڕۆکەوانێکی سووری دوای ٤٣ ساڵ زیندانی بەبێ دادگایی کردن

 ڕاغید ئەلتەتاری، فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی سوریا کە بە "پێشمەرگەی دیلەکانی سووریا" ناسراوە، دوای ٤٣ ساڵ زیندانی بەبێ دادگایی کردن، ئەمڕۆ ئازادکرا.
لە سەردەمی حوکمڕانی حافز ئەسەد (باوکی بەشار ئەسەد) ئەم فڕۆکەوانە ڕەتیکردەوە شوێنەکانی شاری حەما بۆردومان بکات و بەو هۆیەوە دەست بەسەرکرا.
ئەلتەتاری کە بە هێمای بەرخۆدان لە دژی ستەم و کوشتنی خەڵکی مەدەنی ناسراوە، درێژترین ماوەی زیندانی بەبێ دادگایی کردن لە مێژووی زیندانەکانی سووریادا ئەزموون کردووە.
ئازادکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە دوای زیاتر لە چوار دەیە سەرنجی میدیای جیهانی و چالاکانی مافی مرۆڤی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.


ئەم بابەتە 131 جار خوێندراوەتەوە