ئاشکراکردنی تاوانێکی دیکەی بەشار ئەسەد؛ قەشە ڕفێنراوەکە لە زیندانەکانی ڕژێمی ئەسەد دۆزرایەوە

پەیامی کورد   ...   ئاشکراکردنی تاوانێکی دیکەی بەشار ئەسەد؛ قەشە ڕفێنراوەکە لە زیندانەکانی ڕژێمی ئەسەد دۆزرایەوە

قەشە بولۆس ئەلیازیجی، یەکێک لە ڕێبەرە دیارەکانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی سووریا، کە ڕژێمی بەشار ئەسەد بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی شاری حەلەب ەوە ڕفێندراوە، لە یەکێک لە زیندانە ترسناکەکانی ڕژێمی ئەسەد دۆزرایەوە. ئەم قەشەیە لە دۆخێکی جەستەیی زۆر نالەباردا لەو زیندانەدا ناسرایەوە.

ڕێژیمی ئەسەد ساڵانێکە بە پڕوپاگەندەی ناڕاستەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم قەشەیە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییە دژبەرەکانەوە ڕفێندراوە. بەڵام ئێستا زاندراوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەسەد ناوبراو و قەشە جان ئیبراهیمیان ڕفاندووە.

تا ئێستا بارودۆخی ئیبراهیم نادیارە و نازانرێت ئایا لە ژیاندایە یان قوربانی تاوانەکانی تری ئەم دەسەڵاتە بووە.


ئەم بابەتە 129 جار خوێندراوەتەوە