ئاشکراکردنی تاوانەکانی بەشار ئەسەد . كوژرانی ٦ هەزار زیندانی لە کوشتارگەکانی ڕێژیمی ڕووخێندراوی ئەسەد
پەیامی کورد ... ئاشکراکردنی تاوانەکانی بەشار ئەسەد . كوژرانی ٦ هەزار زیندانی لە کوشتارگەکانی ڕێژیمی ڕووخێندراوی ئەسەد
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە ، لە ساڵی ٢٠١٤ ئەندامێکی ڕژێمی بەشار ئەسەد بە نازناوی "سزار" لە سووریا هەڵاتووە و دەیان هەزار وێنەی تەرمی بڕاوی ئەو زیندانیانەی گرتووە کە بەهۆی ئەشکەنجە یان کوشتن لە زیندانەکانی سووریا گیانیان لەدەستداوە .
ئەم کەسە توانیوییەتی نزیکەی ٥٣ هەزار کەیس بۆ چالاکوان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سووریە و نێودەوڵەتی بگوازێتەوە.
دوای پێداچوونەوە بەم وێنانە، ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لانیکەم شەش هەزار کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی سووریادا گیانیان لەدەستداوە.
ئەم بابەتە 106 جار خوێندراوەتەوە