ئاشکرا كردنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە لایەن ئیسرائیل ەوە لە تاران
پەیامی کورد ... ئاشکرا كردنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە لایەن ئیسرائیل ەوە لە تاران
ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە ڕێوڕەسمێكدا، بۆ یەکەم جار بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە ئەم ووڵاتە بەرپرسیارە لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی گرووپی حەماس لە تاران. هەروەها پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی سەرکردەکانی حووسییەکان لە یەمەن بە هەڕەشەی گرتنەبەری هەنگاوی هاوشێوە كرد.
کاتز لەم مەراسیمەدا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا حووسییەکان مووشەک بەرەو ئیسرائیل هەڵ دەدەن، ئێمە حەماس و حیزبۆڵڵامان تێکشکاند و توانای بەرگری ئێرانمان تێکدا. هەروەها زیانمان بە ژێرخانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ئێران گەیاند”.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: ئیسرائیل بە تووندی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی حووسی لە یەمەن دەدات و ووڵامی هەڕەشەکانیان دەداتەوە.
ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە