ئامادەكاری سوپای ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی

پەیامی کورد   ...   ئامادەكاری سوپای ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هەلیکۆپتەرەکانی هێزی ئاسمانی ئەو ووڵاتە لە ئامادەکاری دان بۆ گواستنەوەی سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە دیلیەتی تاقمی تیرۆریستی حەماس لە کەرتی غەززە. 

دوای ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی لە دامەزراوەیەکی سەربازی لە نزیک سنووری غەززە، هەلیکۆپتەرەکان بۆ گواستنەوەی ئالی شەرابی، ئۆر لوی و ئەوحەد بن ئوم بۆ نەخۆشخانەکانی ناوەڕاستی ئیسرائیل ئامادە دەکرێن.

بەرپرسێکی بەرگری ئیسرائیل هەروەها دەڵێت کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی خاچی سوور بەرەو شوێنی ڕادەستکردنەوەی بارمتەکان لە دێر ئەلبەلاح لە ناوەندی غەززە دەڕۆن.
 

 


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە