ئامادەکارییەکان بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی پووتین و ترامپ زیاتر لەسەر یەکلاکردنەوەی ئۆکراین بوو
پەیامی کورد ... ئامادەکارییەکان بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی پووتین و ترامپ زیاتر لەسەر یەکلاکردنەوەی ئۆکراین بوو
دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند: بابەتەکانی بانگەوازەکەی نێوان پووتین و ترامپ بە پشت بەستن بەو پرسانەی کە لە کارنامەی ئێستادان ئامادە دەکرێن.
پێسکۆڤ سەبارەت بە کاتی پەیوەندییەکە هەروەها ڕایگەیاند : "دەتواندرێت ئەو جۆرە گفتوگۆیانە زۆر بە خێرایی ڕێک بخرێن".
پێسکۆڤ ووتی : گفتوگۆی نوێی نێوان پووتین و ترامپ هەنگاوێکی گرینگە کە تۆن بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات دادەنێت.
ووتەبێژی کرێملین ووتی : پووتین و ترامپ خۆیان کات بۆ کۆبوونەوەکەیان دیاری دەکەن.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە