ئامادەیی تەواوی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد ... ئامادەیی تەواوی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی
کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی ئێن ئێن" بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشی ئێران.
ئەم سەرچاوە به "سی ئێن ئێن"ی ڕاگەیاندووە، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل ئاستەنگی بۆ تاران درووست کردووه، چوونکه توانای ئەنجامدانی هێرش و بەرگری له بەرامبەر ووڵامی ئیسرائیل سنووردار کردووه .
ئەم ئامادەکارییە دوابەدوای هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ گرتنەبەری هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە دوای هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لە ٥ی خەزەڵوەردا کراوە.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە