"ئاماری کۆتا ڕۆژی ساڵی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر"
پەیامی کورد ... "ئاماری کۆتا ڕۆژی ساڵی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر"
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند : "دوێنێ دوا ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٤ بوو، لەم ڕۆژە نزیکەی ٥ھەزار ھاووڵاتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوا ھاتوونەتەوە ھەرێمی کوردستان و گەشتیان کردووە".
ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ڕایگەیاند "دوێنێ ٣١/١٢/٢٠٢٤ کۆتا ڕۆژی ساڵی ڕابردوو بوو، دوو ھەزار و ٥٤٩ ھاووڵاتی لە ناوخۆی عێڕاق و ھەرێمی کوردستان ھاتووچۆیان کردووە، بەجۆرێک ھەزار و ٥٣٥ ھاووڵاتی عێڕاقی ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەزار و ١٤ھاووڵاتییش لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە ڕۆیشتوون، ٩٥٧ ھاووڵاتی بیانیش، ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەزار و ١٤ ھاووڵاتی دیکەی بیانیش لە ھەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەو سەفەریان کردووە".
ئەحمەد ھۆشیار ووتیشی "ئەو ھاووڵاتییانەی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان، دووھەزار و ٤٩٢ ھاووڵاتی بوون، ئەوانەی سەفەریشیان کردووە، دوو ھەزار و ٣٧٠ ھاووڵاتی بوون، بۆیە بەگشتی ژمارەیان چوار ھەزار و ٨٢٦ ھاووڵاتی بوونە".
دەشڵێت "بڕیارە ئامارێکی گشتی ساڵی ٢٠٢٤ لە ماویەکی نزیک ڕابگەێنین، ھەموو ووردەکارییەکانیش دەخەینە ڕوو کە چەند گەشت لە فڕۆکەخانەی ھەولێر ئەنجامدراون و چەند ھاووڵاتی ھاتوون و چەندیش سەفەریان کردووە".
ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە