ئامارێکی نوێ سەبارەت بە پڕۆژەکانی حکوومەت لە پارێزگای دھۆک بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... ئامارێکی نوێ سەبارەت بە پڕۆژەکانی حکوومەت لە پارێزگای دھۆک بڵاو کرایەوە
بەپێی ئامارێکی تایبەت لە پارێزگای دھۆک، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ کردووە. ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە گرینگترین ئەو پڕۆژانە:
- پڕۆژەی دووسایدی ڕوڤیا بۆ کۆپاڵ بەدرێژایی ٢٢کم بە گوژمەی ١٠٣ ملیار و ٢٩٩ ملیۆن دینار کە ڕێژەی ئەنجامدانی ١٠٠% و ئێستا لە خزمەت ھاووڵاتییاندایە و پڕۆژەکە پێکدێت لە دووساید و دوو پردی پیادە و پردی چەمە و شەش ئۆڤەر پاس.
- پڕۆژەی درووستکردنی ڕێگای قەرەناز بۆ دارەتوو بۆ ڕوڤیا بەدرێژایی ٤٦کم بە گوژمەی ١٩ ملیار دینار و ڕێژەی ئەنجامدانی ١٠٠% تەواو بووە و لە خزمەت ھاووڵاتییاندایە و پڕۆژەکە پێکدێت لە درووستکردنی ڕێگا کە ٢٥ گوند سوودی لێ وەردەگرن.
- پڕۆژەی ئاوی خاپوور لە ناحیەی باتیفا بە گوژمەی ٥ ملیار و ٩٠٤ ملیۆن دینار کە پێکدێت لە چوار یەکەی چارەسەری ئاوی خواردنەوە بە قەبارەی ٨٠٠ مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا و تۆڕی سەرەکی گەیاندنی ئاو بۆ پڕۆژەی عەبارکردن.
- پڕۆژەی بینای بەڕێوبەرایەتی پاسەپۆرتی ئاکرێ بە گوژمەی ١ ملیار و ٣١٩ ملیۆن دینار کە بەڕێژەی ١٠٠% تەواوبووە و بیناکەش لە دوو نھۆم پێکدێت و ڕێگای سەرەکی بۆ بیناکە دەچێت و گۆڕەپانی کابینەی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و پێشکەشکردنی پاسپۆرت.
- پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ١٠٩ ملیار و ٢ ملیۆن دینار کە سێ یەکەی چارەسەری ئاوی خواردنەوە بەقەبارەی ٣ ھەزار مەتر سێجا لە کاتژمێرێک لەخۆ دەگرێت و پێنج خانەی ستافی جێگیر و تۆڕی گواستنەوەی ئاو بۆئەمبارەکان بەقەبارەی ٣ و ٤ و ٥ و ٦ ھەزار مەتر سێ جا.
- پڕۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی شەقامی بارزان لە سەنتەری شاری دھۆک بە گوژمەی ٦٨ ملیار و ١٤٨ ملیۆن دینار کە بەڕێژەی ١٠٠% تەواو بووە و پڕۆژەکە پێکدێت لە ١ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە فەرماندەی دھۆک و ٢ ئەندەرپاس لە نزیک ھۆتێلی ڕیکسۆس و ١ یووتێرن لە نزیک قوتابخانەی سەفین و شەقامی خزمەتگوزاری.
- پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی بە گوژمەی ٦٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، پڕۆژەکە پێکدێت لە نەخۆشخانەی سەرەکی ٤ نھۆمی لەگەڵ بەشی فریاکەوتن و شوێنی مانەوەی پزیشک و شوێنی نیشتنەوەی ھەلیکۆپتەر و پارکی ئۆتۆمبێل و شوێنی سەوزایی و ڕووبەری گشتی پڕۆژەکە ٤٣ ھەزار مەتر دووجایە.
- پڕۆژەی نەخۆشخانەی مێشک و ئێسک لە سەنتەری دھۆک بە گوژمەی ٥ ملیار و ٨٠٢ ملیۆن و ٨٩٦ ھەزار دینار و پڕۆژەکە پێکھاتووە لە نەخۆشخانەی سەرەکی کە چوار نھۆمە و کارگەی ئۆکسیژێن و نایترۆژین و گازی پزیشکی و پارکی ئۆتۆمبێل و شوێنی سەوزایی و ڕووبەری نەخۆشخانە ١ ھەزار و ١٠٠ مەتر دووجایە.
- پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆی بەردەڕەش لە ناحیەی ڕوڤیا بە گوژمەی ١٧ ملیار و ٩٤٨ ملیۆن دینار و ڕێژەی تەواوبوونی ١٠٠% و پڕۆژەکە پێکدێت لە سایلۆی عەبارکردنی گەنم و بینای کارگێڕی و کۆنتڕۆڵ و عەبارکردنی کەلوپەل و خانی فەرمانبەران ژمارە شەش و تاقیگە و ڕووبەری گشتی پڕۆژەکە ٣١ دۆنمە.
جێگەی ئاماژەیە، ئەمانە بەشێکن لە پڕۆژە گرینگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆک ئەنجامی داون و زۆرینەشیان تەواوبوونە و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییانەوە.
ئەم بابەتە 45448 جار خوێندراوەتەوە