ئامانجەکانی تیمی ترامپ بۆ لاوازکردنی هەرچی زیاتری ئێران
پەیامی کورد ... ئامانجەکانی تیمی ترامپ بۆ لاوازکردنی هەرچی زیاتری ئێران
سكات بێسنت، هەڵبژێردراوی دۆناڵد ترامپ بۆ وەزارەتی خەزێنەداری، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فاكس نیوز، ڕایگەیاندووە، سیاسەتی حکومەتی داهاتووی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی لەسەر چڕکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە گەمارۆوەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ووتی : ئامانجی ئێمە گەڕاندنەوەی گەورەیی ئەمریکا و دووبارە ئیفلاسکردنی کۆماری ئیسلامییە.
لە لایەکی دیکەوە کارۆلین لیویت، کاندیدی وتەبێژی کۆشکی سپی لە ئیدارەی ترامپ ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بەنیازە لە خولی نوێدا سزای تووندتر لە دژی کۆماری ئیسلامی بسەپێنێت، ڕۆڵی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهێزتر بکات، و پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ ئیسرائیل درووست بكات.
ئەم بابەتە 137 جار خوێندراوەتەوە