ئاوات شێخ جەناب : بەغدا هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە درووست دەکات

پەیامی کورد   ...   ئاوات شێخ جەناب : بەغدا هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە درووست دەکات

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچەوە ڕایگەیاندووە؛
- لێکتێگەیشتن و بەرەوپێش چوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە.
- چەند جارێک ووردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنیەکان کراوە.
- بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە.
- بە بیانووی ووردبینیەوە هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە درووست دەکەن.
- بەپێی یاسای بوودجە دەبێت سێ مانگ جارێک ووردبینی لەخەرجی و داهات بکرێت.
- هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە لەوانە گەڕانەوەی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی لیست و ناوی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان و بەردەوامی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.


ئەم بابەتە 23170 جار خوێندراوەتەوە