ئاژانسی ئەتۆمی بڕیارنامەی دژە ئێرانی پەسەند کرد

پەیامی کورد   ...   ئاژانسی ئەتۆمی بڕیارنامەی دژە ئێرانی پەسەند کرد

دەستەی بەڕێوبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە داوا لە ئێران دەکات هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە زیاتر بکات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارانەوە بڵاویکردەوە، بڕیارنامەکە داوای لە ئێرانیش کردووە بڕیارەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنی پشکنەری بەئەزموون هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەم بڕیارنامەیە بە ٢٠ دەنگی بەڵێ و ٢ دەنگی نەخێر و ١٢ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.


ئەم بابەتە 37455 جار خوێندراوەتەوە