ئاگادارییەکی گرینگ بۆ سەرجەم خانەنشینان بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی

پەیامی کورد   ...   ئاگادارییەکی گرینگ بۆ سەرجەم خانەنشینان بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەكاتەوە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە شار و شارۆچكەكان بكەن.

ڕۆژی ٢٧ی ئاداری ڕابردوو سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سوودمەند نەبوو، ئێستاش حکوومەتی هەرێم دەستیکردووە بە دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨-٧-٢٠٢٤، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.

ئاماژە بەوەش دراوە: فۆڕمەکە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون، تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.


ئەم بابەتە 16121 جار خوێندراوەتەوە