ئاگادارییەکی گرینگ لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر ەوە

پەیامی کورد   ...   ئاگادارییەکی گرینگ لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر ەوە

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیێنێت لە سبەیەوە نۆرەی ئەلیكترۆنی دەست پێدەكات و هیچ مامەڵەیەك بێ نۆرەی ئەلیكترۆنی ڕایی ناكرێت.

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە لە ڕێككەوتی 2025-03-18، نۆرەی ئەلیكترۆنی كارا دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر.

بەڕێوبەرایەتییەكە ئاشكرای دەكات كە هیچ مامەڵەیەك بەبێ نۆرەی ئەلیكترۆنی ڕایی ناكرێت و هاووڵاتی پێویستە كارتی بانكی پێ بێت بۆ پارەدان.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە