ئاگادارییەکی گرینگ لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ئاگادارییەکی گرینگ لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھەموو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندان لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات ئەوانەی کارتی نیشتیمانیان دەرنەھێناوە پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوبەراتی کارتی نیشتیمانی تایبەتمەندی خۆیان بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەکانیان.
ھێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ داوا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەکات ئاگاداری ھەموو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانتان بکەن ئەوانەی بە ھەر ھۆکارێک کارتی نیشتیمانیان دەرنەھێناوە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوبەراتی کارتی نیشتیمانی تایبەتمەندی خۆیان بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەو لایەنی کەم دەرھێنانی وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی (صورە قید الکترونی) کە ژمارەی تایبەتی کارتی نیشتیمانی تێدا دەنووسرێت.
ھاوکات ھەر لە ئاگادارکردنەوەکەدا ھاتووە، ئەوەی بە ھەر ھۆکارێک دەستی ناگاتە بەڕێوبەرایەتی خۆی، بەتایبەت ئەوانەی ناوچە کوردستانیەکانی ماددەی ١٤٠، دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری ناوەندی لە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و کارتی نیشتیمانی ھەولێر یان دھۆک بکەن بۆ ئەوەی بەپەلە کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت.
لە نووسراوەکەشدا ھاتووە کە ئەمە بەشێکە لەو داواکاری و پێداویستییانەی حکوومەتی ئیتیحادی داوای کردووە و کاریگەری دەبێت لەسەر مووچەی ھەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت. بۆیە تکایە بەپەلە گشتاندن بکەن ئاگاداری ھەموو ئەوانە بکەنەوە کە کارتی نیشتیمانیان دەرنەھێناوە.
دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان:
ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە