ئاگادارییەک لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی کوردستان ەوە بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئائینی
پەیامی کورد ... ئاگادارییەک لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی کوردستان ەوە بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئائینی
بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەى کوردستان ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکات ئه‌وانه‌ی مەرجەکانیان تێدایە، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حه‌ج بۆ ساڵی 2024 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عەمره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیی یه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەى کوردستان له راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەین ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حه‌ج بۆ ساڵی 2024 سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عەمره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیی یه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن، دوای هێنانی پشتگیری بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف لە هەمان سنووری ئەوقاف و دەورووبەری و پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ مورشیدی حه‌ج".
ئاماژه‌ی به‌وەش كردووه، ئەم پڕۆسەیە له‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت لە رۆژی 15ی 11ی 2023 دەست پێدەكات و تاوەكوو 25ی 11ی 2023 کۆتایی دێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە