ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی یەوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشینان
پەیامی کورد ... ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی یەوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشینان
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.
پێنجشەمە 25ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیار درا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە ڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە ئەم مەرج و ڕێنماییانەی بڵاوکردوونەتەوە:
1- لە ڕۆژی دووشەممە، 29-7-2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێن.
2- تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
3- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.
4- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شارو شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.
ئەم بابەتە 15859 جار خوێندراوەتەوە