ئاگاداری سەبارەت بە ووردهكاری لێخۆشبوونی قەرزێكی سەر هاووڵاتیان بزانن
پەیامی کورد ... ئاگاداری سەبارەت بە ووردهكاری لێخۆشبوونی قەرزێكی سەر هاووڵاتیان بزانن
بە پاڵپشتی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێكاری لێخۆشبوون لە 20%ی قەرزی بچووك رادەگەێنێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە 19ی11ی 2024، دەرچووە و ئاماژە بەوە كراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی بچووك دەرچوو.
بەپێی نووسراوەكە، لە 20%ی قەرزی بچووك لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە لێخۆشبوونەكە بەدوو شێواز دەبێت.
یەكەمیان ئەوەیە : "لێخۆشبوون لە 20% لە كۆی گشتی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت."
دووەمیان ئەوەیە: "دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت، قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بداتەوە."
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە