ئاگادار کردنەوە؛ دوور بکەوە لەم دوو هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵت ببێت
پەیامی کورد ... ئاگادار کردنەوە؛ دوور بکەوە لەم دوو هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵت ببێت
توێژینەوەیەکی نوێ لە دانیمارک پەیوەندییەکی نێوان نەزۆکی و جۆرە جیاوازەکانی پیسبوون دیاریکردووە، لەگەڵ جیاوازی نێوان ژن و پیاو. ئەم توێژینەوەیە دەری دەخات ئەو پیاوانەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەر پیسبوونی هەوا کەوتوون، مەترسی نەزۆکییان زیاترە.
توێژینەوەکە کە لە دانیمارک ئەنجام دراوە پەیوەندییەکی نێوان پیسبوونی ژاوەژاو و نەزۆکی لە ژنانی تەمەن نێوان ٣٥ بۆ ٤٥ ساڵدا دەرکەوتووە؛ پەیوەندییەکی پێشتر نەناسراو. هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە پیسبوونی ژاوەژاو پەیوەندییەکی لاوازی بە نەزۆکییەوە هەیە لەنێو پیاوانی تەمەن ٣٧ بۆ ٤٥ ساڵدا.
پیسکەرەکانی باو لەم لێکۆڵینەوەیەدا بریتی بوون لە بەرکەوتنی درێژخایەن بە پیسبوونی ژاوەژاو بەهۆی هاتووچۆی ڕێگاوبانەکان و پیسبوونی هەوا بەهۆی گەردیلەکانی وەک دووکەڵی ئۆتۆمبێل و وێستگەکانی کارەبا لە دانیمارک.
لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریان خستووە کە ئەم جۆرە لە پیسبوونی هەوا پەیوەندی بە کەم بوونەوەی کوالێتی سپێرمەوە هەیە، بەتایبەتی جووڵە و ژمارەی سپێرم.
ئەم بابەتە 77456 جار خوێندراوەتەوە