ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بەردەوامە لە تەشەنەکردن

پەیامی کورد   ...   ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بەردەوامە لە تەشەنەکردن

ئەو ئاگرەی شاری لۆس ئەنجلس و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەتەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا، بەردەوام بۆ ناوچەکانی دیکە تەشەنە دەكات و هەوڵەکانیش بۆ کوژاندنەوەی بەردەوامن.

پزیشکی دادی ناوچەی لۆس ئەنجلس بڵاویکردەوە کە ١٠ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها زیاتر لە ١٠ هەزار خانوو و بینا لەو ئاگرانەدا زیانیان بەرکەوتووە یان بە تەواوی سووتاون.

بەپێی داتاکانی فەرمانگەی دارستان و پاراستنی ئاگر لە کالیفۆرنیا، ئەو ئاگرەی لە ناوچەی ئیتوان نزیکەی ١٤ دۆنم ڕووبەری سووتاندووە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و، ئەو ئاگرەشی ناوچەی پالیسادیسی گرتووەتەوە ڕووبەری نزیکەی٢٠ هەزار دۆنمی سووتاندووە، تەنیا سەدا شەشی کۆنترۆڵ کراوە.


 


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە